ژنانی رۆژئاوای كوردستان پێداگرن

داوادەكرێت پشكی ژنان لە دەستوری نوێی سوریا بە لە 50% تۆمار بكرێت

964+
فەرهاد حەسەن

لە رۆژئاوای كوردستان هەڵمەتێك دەستپێكردووە تیایدا رێكخراو و كۆمەڵە و دەستەكانی تایبەت بە ژنان بەڕێوەی دەبەن و دەڵێن، هەڵمەتەكە نیشتمانی و نێودەوڵەتییە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان لە دەستووری نوێی سوریادا و داوای جێگیركردنی 50% یان بۆ پشكی ژنان كردووە.
نزیكەی 30 رێكخراو لە ژێر ناوی پلاتفۆرمی هاوبەشی رێکخراوەکانی ژنان لە ڕۆژاڤا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، تاوەكو رۆژی 8ـی مارس رۆژی جیهانی ژنان دەستیان بەو هەڵمەتە كردووە داواكاریەكەیان بۆچەسپاندنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنانە لەرۆژئاوی كوردستان و دەیانەوێت بخرێتە ناو دەستووری نوێ و هاوكات داوای گەرەنتیشیان كردووە بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی پێشێلکارییەکان و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان.

پلاتفۆڕمەكە ئەمڕۆ چوارشەممە لە یاریگای ١٢ی ئادار لە قامیشلۆ بە ئامادەبوونی دەیان چالاکوان و ئەندامانی رێکخراوەکانی ژنان و هەروەها رۆشنبیران و سیاسەتمەداران و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، بەیاننامەیەكیان بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و سریانی خوێندەوە.
بەپێی بەیاننامەكە، ئەوەی شۆڕشی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە سەرتاسەری سوریادا بەدەستی هێناوە، تەنها ئیمتیازێک نییە، بەڵکو دەستبەسەرداگرتنی مافەکانە لە چنگی ئایدۆلۆژیای ئیستسنائی.

داواشیان كردووە، سیما و پێکهاتەی ناوازەی هێزەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بپارێزرێت و لە دەستوور وەک بەشێکی جەوهەری و دانەبڕاو لە سیستەمی بەرگری و پاراستن، ناساندنی بۆ بكرێت، وەک پێزانین بۆ رۆڵی مێژووییان لە تێکشکاندنی تیرۆر و پاراستنی بەها مرۆییەکان.

بۆ یەکەمجار دامەزراوەیەکی ئێزدی بۆ رۆشنبیری و گەشەپێد...

بۆ یەکەمجار دامەزراوەیەکی ئێزدی بۆ رۆشنبیری و گەشەپێدان لە رۆژئاوای کوردستان دامەزرا