دەڵێن "ئێمەی فرۆشتووەتە قاچاخچییەكی دیكە"

گەنجە گەڕێندراوەكانی پشدەر لە لیبیا سكاڵای یاساییان لەسەر قاچاخچیییەك تۆمار كرد

964+
فەرهاد حەسەن

ئەو ژمارە گەنجەی سنوری پشدەر كە ماوەیەك لەمەوبەر بەمەبەستی پەڕینەوەیان بۆ وڵاتێكی ئەوروپا لە وڵاتی ليبيا دەستگیركران و دواتر گەڕێندرانەوە هەرێمی كوردستان، لە ئێستادا سكاڵای یاساییان لەسەر قاچاخچییەك تۆماركردووە، چونكە دەڵێن “فێڵی لێمان كردووە و ئێمەی فرۆشتووەتە قاچاخچییەكی دیكە”.
حسێن مینە خدر، خەلًكی گوندی سونێ‌ لە پشدەر كە كوڕەكەی یەكێك بووە لەو گەنجانە بە 964ـی وت، ئەو قاچاخچییەی كە كوڕەكەی و گەنجانی دیكەی بردووە بۆ لیبیا ناسراوە و ناوی (م. خ)ـە، دەڵێت “لەوێ بە قاچاخچییەكی عەرەبی فرۆشتوون”.

محەمەد گربداخی، وەكو رۆژنامەنووسێكی هاوكار هەواڵی ئەوەی پێداین كە شەوی رابردوو ژمارەیەك لەو گەنجانە لەسەر پردی ژاراوە گردبوونەوە و بۆ ماوەیەك رێگای قەڵادزێ بۆ رانیەیان داخست و داوایان كرد كە حكومەتی هەرێم هەوڵبدات مافەكانیان لەو قاچاخچییە بسەندرێتەوە و داوای گەڕاندنەوەی پارەکانیان كرد، حسێن مینەش دەڵێت، گەنجەكان لەو چالاكیانەیان ناوەستن تاوەكو بە مافەكانی خۆیان دەگەنەوە.

حسێن دەڵێت “كوڕەكەی بە پارەی كڕینەوەشی لە قاچاخچییەكە، نزیكەی 10 هەزار دۆلاری خەرج كردووە، ئەمەش بۆ خێزانێكی وەكو ئێمە زۆرە و جگە لەوەش كوڕەكەم فێڵی لێكراوە و بە نائومێدی گەڕێندراوەتەوە ئێرە”.

نۆ قاچاخچی کە دووانیان کوردن لە فەڕەنسا سزادران

نۆ قاچاخچی کە دووانیان کوردن لە فەڕەنسا سزادران