دیمەنی ناوبازاڕی سلێمانی _ وێنە: 964
ئەفسەرێکی هاتوچۆ رێنمایی دەدات
ئێوارانی رەمەزان ئۆتۆمبێل مەبەنە سەنتەری سلێمانییەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەفسەرێکی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێ، قه‌ره‌باڵەغی ناوشار له ئێواران به‌هۆی زیادبوونی ده‌ستگێڕ و وه‌ستانی عاره‌بانه‌كانه‌وه‌یه و داوا لە هاوڵاتیان دەكەین لە مانگی رەمەزاندا بە ئۆتۆمبێلەوە نەچنە ناو بازاڕ.
لەمیانی بەرنامەیەکی رادیۆی فەڕمی هاتوچۆی سلێمانی، موقه‌ده‌م رێبوار جه‌لال، لێپرسراوی كه‌رتی سه‌یوان له هاتوچۆی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی رایگەیاند، ئێواران شه‌قامه‌كانی سه‌نته‌ری شار “زۆنی بازاڕ” زۆر قه‌ره‌باڵغ ده‌بێت، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كارمه‌ندانی به‌شی زیاده‌ڕه‌وی شاره‌وانی سلێمانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان نامێنن.
وە ده‌ستگێڕ و عاره‌بانچییه‌كان زۆرینه‌ی شه‌قام و شۆسته‌كانی وبازاڕ ده‌گرن و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده‌ڕه و به‌ته‌واوی ئه‌سته‌م ده‌بێت، بۆیە داواكارین له مانگی ره‌مه‌زاندا شۆفێران به ئۆتۆمبێل نه‌چنه شه‌قامه‌كانی سه‌نته‌ری شار، خۆیان له قه‌ره‌باڵغی ناو بازاڕ بپارێزن.
ئەو ئەفسەرە دەڵێ، تیمه‌كانی هاتوچۆ به‌رده‌وامن له رێكخستنی هاتوچۆ و داواش له هاونیشتمانیان ده‌كەین له‌كاتی ئه‌نجامدانی نوێژه فه‌رزه‌كان ئۆتۆمبێله‌كانیان له شوێنی گونجاو رابگرن و ئاسته‌نگی هاتوچۆ دروست نه‌كه‌ن.