چاره‌سه‌ر چییه؟
رێگا ستراتیژییه‌كه‌ی كوردستان به‌ره‌و ئێران په‌كی كه‌وت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رێگای هاملتۆن به‌هۆی هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌رد و شاخ گیراوه و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان، به‌ڵام هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
رێگاكه به دیاریكراوی له نێوان گونده‌كانی ناوپردان و كه‌ورته شاخ و به‌ردی به‌سه‌ردا كه‌وتووه و رێگاكه‌ی داخستووه.
رێگای هاملتۆن، كه ئیداره‌ی سۆران به چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران ده‌به‌ستێته‌وه، رێگایه‌كی ستراتیژی و گرنگه.
به قسه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، بارانبارینی زۆر هۆكاری داڕمانی شاخ و به‌رده‌كانی رێگاكه‌یه، چونكه ساڵانی رابردوو وشكه‌ساڵی بووه و ئێستاش بارانی زۆر هاتووه.
هێشتا مه‌ترسی هه‌یه و داوا ده‌كرێت رێگاكه به‌كارنه‌هێنرێت، تیمه‌كانی رێگاوبانی سۆرانیش ئه‌مڕۆ پشكنین بۆ شاخه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌پێی لێدوانی خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری رێگاوبانی سۆران بۆ 964.