"هەوڵەکان بۆ بەلاڕێدابردنی رای گشتی سەرکەوتوو نابێت"

نوری مالیكی ناكشێته‌وه‌

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

نووسینگەی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئه‌مڕۆ سێشەممە رەتیکردەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدکردنی مالیکی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق کشابێتەوە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا هیشام ئەلروکابی لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند، “لەبەر رۆشنایی ئەو هەڵمەتە میدیاییە زیانبەخشەی کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە کاندیدکردنی نوری مالیکی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە کێشراوەتەوە و ناوی بەدیل خراوەتەڕوو، دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم هه‌واڵانه‌ بێ بنەمان”.

ئاماژەی بەوەش کردووه‌، “چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندە بە هەڵوێستە سیاسییەکانییەوە، هەوڵەکانیش بۆ بەلاڕێدابردنی رای گشتی سەرکەوتوو نابێت”.

كاندیدكردنی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ عێراق دروست كردووه‌، چونكه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ راشكاوی دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌م كاره‌ ده‌ربڕیوه‌ و رایگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر مالیكی ببێته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مریكا یارمه‌تی عێراق نادات.

مالیكی هەڵوێستی خۆی راگەیاند و دەستوەردانی ئەمریکا رە...

مالیكی هەڵوێستی خۆی راگەیاند و دەستوەردانی ئەمریکا رەتدەکاتەوە