هاوڵاتیان شمەک دەکڕن
هاتنی رەمەزان بازاڕەکانی گەرم کردووە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
هاتنی مانگی رەمەزان بازاڕەکانی گەرم کردووە و هاوڵاتیان هەر لە خواردنی پارشێو تا شمەکە پێویستییەکانی دیکە دەکڕن.
مام حاجییەک لە بازاڕی شێخەڵای هەولێرەوە بە 964ـی وت، هاتووە گوێز بکڕێت و هەموو شتەکانیش بە جارێک ناکڕێت بەڵکو رۆژانە دەیکڕێت و گرانی دروست ناکات.
دوکاندارێکیش دەڵێت، بازاڕیان باشە و هاوڵاتیان شەمەک دەکڕن و بە هیچ شێوەیەکیش گرانی لەسەر هاوڵاتیان دروست ناکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی