سەرۆكایەتی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق
به‌رنامه‌ی كار بڵاوكرایه‌وه
سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی هه‌یه و باسی سه‌رۆک كۆماریش له به‌رنامه‌دا نییه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام هیچ باسێک له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆماری نوێ نییه.
به پێی راگه‌یاندراوه‌كه، سبه‌ی سێشه‌ممه كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی هه‌یه، كه دانیشتنی ژماره 10ی خولی شه‌شه‌مه.
به‌پێی به‌رنامه، ده‌نگدان بۆ په‌یڕه‌وی ناوخۆی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها ده‌نگدان بۆ ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌كان و كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌شێكیشی گفتوگۆی گشتی ده‌بێت.
به‌ڵام له به‌رنامه‌ی كاردا به هیچ جۆرێک باسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆمار نه‌كراوه.
چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر هه‌یه لایه‌نه كوردستانییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كاندیدێک بۆ سه‌رۆک كۆمار رێكبكه‌ون، به‌ڵام دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، هێشتا رێكنه‌كه‌وتوون.
دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆمار، پرسی راسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێیش دواده‌خات، هه‌رچه‌نده هێشتا لایه‌نه شیعییه‌كانیش بۆ دیاریكردنی سه‌رۆک وه‌زیران و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی نوری مالیكی بۆ ئه‌م پۆسته، بوونه‌ته دووبه‌ره، جگه له‌وه‌ش عێراق ئێستا كه‌وتووه‌ته بۆشایی ده‌ستوورییه‌وه.