خەڵکی بازیانە

عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد

964+

شۆڕش قادری

عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد کە تەمەنی سەروو 79 ساڵە و خەڵکی بازیانە.

کاروانی ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان بە 964ـی وت، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 16.2.2026 عومرەکارێکی کورد بەناوی (محەمەد قادر) و خەڵکی قەزای بازیانی سەربە پارێزگای سلێمانی لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو عومرەکارە تەمەنی سەروو 79 ساڵ بووە و بڕیاریشە هەر لە شاری مەدینە بەخاک بسپێردرێت.

ئەو عومرەکارە هاوسەری و کوڕێکی و دوو لە کچەکانیشی لەگەڵ بووە لە سعودیە.

سێیەم عومرەکاری کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد

سێیەم عومرەکاری کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد