لە چوارچێوەی رێکەوتنەکەیە

سەدان ئەندامی (ئاسایش) لە خاڵێکی نزیک شاری حەسەکە جێگیر کران

964+

فەرهاد حەسەن

لە چوارچێوەی رێکەوتنەکەی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی سوریا و بەمەبەستی جێبەجێکردنی خاڵەکانی، سەدان ئەندامی هێزە ئەمنییەکان (ئاسایش) لە نزیک شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان جێگیرکران.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ سەدان هێزی ئاسایش (ئاسایشی ناوخۆ) کە بە چەک و پێداویستی تەیار بوون، گەیشتنە بازگەی ئەبو قەسەیب لەسەر رێگای بەیەکەوەبەستنەوەی شاری قامیشلۆ و قەزای تەلحەمیس لە باکوری رۆژهەڵاتی شاری حەسەکە.

ئاماژەی بەوەکردووە، جێگیرکردنی ئەم هێزەی ئاسایش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی رۆژی 29.1.2026 ی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکراتە و مەنەست لێی توندکردنەوەی رێوشوێنە ئەمنییەکانە لە دەوروبەری بازگەکە و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو رێگایە گرنگەیەم کە قامیشلۆ بە لادێکانی باشووری رۆژهەڵات دەبەستێتەوە.

پێنج رۆژ لەمەوبەریش، کاروانێکی سەربازی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە ئەندامانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)ی تێدایە، لە رێگەی بازنەی پانۆراماوە گەیشتنە ناو شاری حەسەکە، کە هاوکات بوو لەگەڵ کشانەوەی دوو فیرقەی سوپای سوریا بەرەو شارۆچکەکانی شەدادی و مەرکەدە کە لە جەرگەی شاری حەسەکە جێگیرکرابوون.

باس لەوەشدەکات کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ توانیویانە کۆنتڕۆڵی سەرجەم ئەو پێگانە بکەن کە پێشتر هێزەکانی (هەسەدە)ی لێ کشابوونەوە.

کۆبوونەوەکانی هەسەدە و حکومەتی سوریا لە ئازارەکانی کۆ...

کۆبوونەوەکانی هەسەدە و حکومەتی سوریا لە ئازارەکانی کۆبانێی کەم نەکردووەتەوە

جێبەجێکردنی رێکەوتنەکە؛ هێزەکانی (هەسەدە) گەڕانەوە شا...

جێبەجێکردنی رێکەوتنەکە؛ هێزەکانی (هەسەدە) گەڕانەوە شاری حەسەکە