دیمەنی کردنەوەی خولەکە فۆتۆ: +964
خولی پله دووی باسكه‌ی عێراق له سۆران ده‌ستیپێكرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
چوار یانه‌ی كوردستان له خولی باسكه‌ی یانه پله دووه‌كانی عێراق به‌شدارن و ركابه‌رییه‌كانیان ده‌ستیپێكرد.
یانه به‌شداره‌كانی خولی باسكه‌ی عێراق له ئاستی پله دوو، به‌سه‌ر 8 كۆمه‌ڵه دابه‌شكراون، كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م تیپه‌كانی كوردستانن، كه بریتیین له یانه‌كانی سۆران، گاره، ده‌ربه‌ندیخان و رواندز.
یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه به سه‌رپه‌رشتی لقی هه‌ولێری فیدراسیۆنی باسكه‌ی عێراق له سۆران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له ده‌ستپێكی یارییه‌كاندا ئه‌مڕۆ ئێواره یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 68-41 خاڵ له یانه‌ی سۆرانی برده‌وه.
بڕیاریشه سبه‌ی و دووسبه‌ی چه‌ند یارییه‌كی دیكه له خوله‌كه به‌ڕێوه‌بچن، كه بۆ گه‌یشتنه به ریزی یانه پله یه‌كه‌كانی عێراق.