ترەمپ هاتەوە سەر باسی عێراق :
“چاودێری هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوی عێراق دەكەین بزانین چی روودەدات”
964+
فەرهاد حەسەن
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بەدواداچون بۆ پرسی دانانی سەرۆک وەزیرانی نوێ لە عێراق دەكەن و ژماریەك بژاردەیان هەیە، جەختیشیكردەوە كە “هەمو کەسێک پێویستی بە ئەمریکا هەیە”.
ئەمشەو لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ، دووپاتیکردەوە کە بە وردی چاودێری هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوی عێراق دەکات و چاوەڕێی دەکەن و بزانن چی روودەدات.
وتیشی “هەندێک بیرۆکەمان هەیە سەبارەت بەم بابەتە، بەڵام دواجار هەمووان پێویستیان بە ئەمریکا هەیە”.
هەر ئەمڕۆ، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەی دووپاتکردەوە کە کاندیدکردنی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە حکومەتی داهاتودا “پرسێکی ناوخۆییە”.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، کە حکومەتی عێراق “ئاماژەکانی ئەمریکای سەبارەت بە دانانی مالیکی بە جددی وەردەگرێت”.
دوای دیاریكردنی مالیكی لەلایەن شیعەكانی عێراقەوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، مانگی ڕابردوو ترەمپ ڕایگەیاند، گەڕانەوەی مالیکی “هەڵبژاردنێکی زۆر خراپە” و لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا عێراق رووبەڕووی “هەژاری و پشێویی تەواو” بوەوە.