راپۆرتێكی 964 دهرگای خێری بۆ خانهنشینێک كردهوه
“ههتا ماوم دوعای خێرتان بۆ دهكهم”
964+
دیلان محەمەدجەزا
دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە خانەنشینێكی بەتەمەن لە سلێمانی، حاڵ و گوزەرانی خۆی بۆ مایكی 964 باس كرد و قسەیەكی كرد كە دڵی هەمووانی ئازار دا، ئەمڕۆ خێرخوازێك هاتە پێشەوە و بەڵێنی دا پێداویستی مانگی رهمهزان بۆ ئەم مامەحاجییە دابین دهكات.
رێبین عەبدولڕەحمان خاوەنی رێبین فرێش بە 964ی راگەیاند، پێداویستی مانگی رەمەزانی پیرۆز بۆ مام رەفیق دابین دەكەن و هەرچی پێویست بێت بۆی دەكەن.
وتیشی،”كه ڤیدیۆیهكهم بینی خۆم بۆ نهگیرا و زۆر گریام”.
مام رەفیق سەمین، ئەو پیاوە نوورانییە خانەنشینەیە، كە باروگوزەرانی خراپە، بەڵام ئەمڕۆ بە دڵێكی گەرمەوە بە پەیامنێری 964ی دەوت، هەتا ماوم دوعای خێرتان بۆ دەكەم و خێرەكەش بۆ ئێوە هات.
964 دەزانێت، جگە لە هاوكاری ئەو دوكاندارە، ژمارەیەكی دیكەی هاوڵاتیان هاوكاری و پێداویستی زۆریان بۆ مام رەفیق و خێزانەكەی دابین كردووە و پەیوەندییان پێوەكردووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا