دوێنێ شهو چی روویدا؟
کۆبوونەوەی نێوان ناتەنیاهۆ و ترەمپ لە کۆشکی سپی لەسەر پرسی ئێران بەڕێوەچوو
964+
ژووری ههواڵ
بۆ ئەوەی لە هەواڵەکان دانەبڕێن بەکورت و پوختی هەموو ئەو رووداوانەی لە چەند کاتژمێری رابردوو لە ناوچەکە و جیهان روویانداوە لێرە بۆتان کۆکراوهتهوه
– بۆمب و پاشماوەی مینەکان بوونە مۆتەکە بۆ شوانکارەکان و دوێنێ لە دوو رووداوی جیاوازدا لە سنووری کەرکوک و خورماتوو، دوو شوانکارە گیانیان لەدەستدا.
– بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر بە 35 کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە لە سلێمانی دەستگیر کران کە ویستوویانە ئەو مادانە بە پۆستە رەوانەی ئەوروپا بکەن.
– هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بنکەی تەنەفی لە حمس چۆڵکرد و بەرەو ئوردن رۆشتن روانگەی سوری دەڵێ، بنکەکە رادەستی وەزارەتی بەرگری سوریا کراوە.
– شەوی رابردوو بۆ ماوەی سێ کاتژمێر کۆبوونەوەی نێوان ناتەنیاهۆ و ترەمپ لە کۆشکی سپی لەسەر پرسی ئێران بەڕێوەچوو و وردەکاریی کۆبوونەوەکە ئەمانەبوون؛
– ترەمپ جەختی کردەوە کە هێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئێرانەوە نەدراوە، بەڵام ئەو پێداگرە لەسەر ئەوەی دەرگای گفتوگۆ دانەخرێت تاوەکو دەردەکەوێت ئایا رێککەوتن دەکرێت یان نا.
– بە راشکاوی بە نەتانیاهۆی راگەیاندووە کە ئەو “رێککەوتن”ی پێ باشترە لە هەر بژاردەیەکی دیکە، بەو مەرجەی ئێران بێتە سەر هێڵ.
– ترەمپ هۆشدارییەکی توندی دایە تاران و ئۆپەراسیۆنی Midnight Hammerـی بەبیرهێنانەوە؛ وتی ئەگەر ئەمجارەش وەک رابردوو رێککەوتن رەت بکەنەوە، رووبەڕووی لێکەوتەی سەخت دەبنەوە.
– واشنتن چاوەڕێ دەکات تاران ئەمجارە بە شێوازێکی “بەرپرسیارانە و عاقڵانە” مامەڵە لەگەڵ پرۆسەی دانوستانەکاندا بکات.
– عێراقچی: ئێران بە هەر نرخێک بێت بەرگری لە سەروەریی خۆی دەکات.
– سکای نیوز: ئەمریکا بۆ هەر ئەگەرێکی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران، هێزی زیاتر لە ناوچەکە کۆدەکاتەوە.
– بەپێی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی رابردوو پێنج هەوڵی تیرۆرکردن دژی سەرۆک و وەزیرانی ناوخۆ و دەرەوەی سوریا دراوە.
– نەتانیاهۆ: ئیسرائیل بەشداری لە دەستپێشخەریی “ئەنجومەنی ئاشتی”ی دۆناڵد ترەمپدا دەکات.
– سوپای ئیسرائیل لەناو ئامادەباشییەکی تونددا، مانۆڕێکی سەربازیی لە شاری ئیلات دەستپێکرد.
– باڵوێزی ئەمریکا: واشنتۆن بەشێک لە قەرزە ملیارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەداتەوە و لە فشار بۆ چاکسازی بەردەوام دەبێت.
– بەگوێرەی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ژمارەی کوژراوانی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێران تا ئێستا گەیشتووەتە حەوت هەزار و دوو کەس.