شاره‌وانیی هه‌ولێر شێخه‌ڵا و ناو بازاڕی رێكخسته‌وه
به‌رده‌وامیش ده‌بن
شاره‌وانیی هه‌ولێر شێخه‌ڵا و ناو بازاڕی رێكخسته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ده‌ڵێت، تیمه‌كانیان بازاڕی شێخه‌ڵا و ناوبازاڕی هه‌ولێریان رێكخستووه‌ته‌وه، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
شاره‌وانیی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10.2.2026 بڵاویكرده‌وه، بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگی زۆری هاتوچۆ و ناڕێکی سیمای بازاڕی شێخەڵا، تیمەکانیان لە بەشی خزمەتگوزاریی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی یەک، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، شۆستە و شەقامەکانی بازاڕی شێخه‌ڵایان رێكخستووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به لادانی هەموو ئەو کەپرە ناڕێکانەی هه‌ن، له‌گه‌ڵ تەختەی دار و مێزی ئاسنی کاسبکارانی بازاڕەکە، كه بە هەڕەمەکی دانرابوون و ببوونه هۆی شێواندنی بازاڕه‌كه.
تیمه‌كانی شاره‌وانیی چه‌ند شوێنێكی دیكه‌شیان له ناو بازاڕی هه‌ولێر رێكخستووه‌ته‌وه و ده‌شڵێن، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و هەروەها کاسبکاران پابەند دەکرێن بە پاراستنی پاک‌وخاوێنی .