"هەموو شتێک تەواو بووە"
وەزارەتى دارایى:چاوەڕێى گەیشتنى موچەین
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى دارایى و ئابوریى هەرێم رایگەیاند، ، لە ئێستادا سەرجەم ڕێکارە ئیداری و ژمێریاریەکان لە فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تەواو کراون و چاوەڕێی گەیشتنی تەمویلەکەین.
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى داراییدا هاتووە،”دوای هەوڵ و بەدواداچونەکانی تیمەکانی وەزارەتمان بۆ خەرج کردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا سەرجەم ڕێکارە ئیداری و ژمێریاریەکان لە فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تەواو کراون و چاوەڕێی گەیشتنی تەمویلەکەین”.
دەشڵێت: لەگەڵ گەیشتنى تەمویل، نزیکترین کاتدا دەستبە دابەشکردنی مووچە دەکەین.