"رێزگرتن لە پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان گرنگە"

دەستەی مافی مرۆڤ: رێکخراوێکی مۆڵەتپێدراو لە هەرێمی کوردستان داخرا

964+

فەرهاد حەسەن

سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، داخستنی رێکخراوێکی مۆڵەتپێدراوی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، ئەویش بە پشتبەستن بە نووسراوێکی ئەوان و فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان، بووە.

مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەکە بڵاویکردووەتەوە، لە وەڵامی نوسراوی  فەرمی دەستەکەمان ژمارە 9 لە رێکەوتی 2.2.2026، فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان، بە پشتبەستن بە نووسراویان ژمارە 157 لە  5.2.2026، رێوشوێنی پێویست بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوی (هاوپا بۆ رۆشنگەری نیشتمانی) گیرایەبەر.

هەرچەندە سەرۆکی دەستە هۆکارەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام دەڵێت “لێرەوە جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستی رێزگرتن لە دەستور و یاساکان و چاودێریکردنی گوتاری رقاوی و هەڵاواردنی رەگەزی، هەروەها گرنگی رێزگرتن لە هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەرێم”.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سۆراغی رۆژنامەنووس کاروان ک...

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سۆراغی رۆژنامەنووس کاروان کەلاری دەکات

دەستەى مافى مرۆڤ داوادەکات تەقەکەرانى رووداوەکەى گوند...

دەستەى مافى مرۆڤ داوادەکات تەقەکەرانى رووداوەکەى گوندى لاجان بدرێنە دادگا