"سکێچی پێ" بە زیاتر لە 27 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
مایکل ئەنجێلۆ ژمارەیەکی پێوانەیی لەفرۆشتنی کارە هونەرییەکانی تۆمارکرد
964+
فەرهاد حەسەن
“سکێچێکی بچووکی پێ” ناوی ئەو کارە هونەرییەی هونەرمەندی شێوەکاری ئیتاڵی مایکل ئەنجێلۆ، ژمارەیەکی پێوانەیی لەفرۆشتندا تۆمار کرد بەهاکەی گەیاندە، زیاتر لە 27 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
سکێچەکە لەم ماوانەی دواییدا دۆزرابوەوە و لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لە ئەمریكا بە بڕی 27.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی نوێیە كە تاوەکو ئێستا بە تابلۆكانی درابێت.
كۆمپانیای كریستیز، كە بنكەكەی لە نیویۆركە، رایگەیاند کارەکە پاش 45 خولەك لە پێشكەشكردنی داواكاری لەلایەن كڕیارانەوە، بە 20 هێندەی یەكەمین نرخی پێشبینیكراوی فرۆشرا، تاوەکو ئێستاش ناسنامەی كڕیارەكەی ئاشكرانەكردووە.
دەشڵێت “لە كۆی ئەو كارە هونەرییانەی مایكڵ ئەنجیلۆ دروستیكردوون، تەنیا 10 دانەیان لە دەستی کەسانی تایبەتدان و ئەوانەی دیکە لەلایەن خەڵكی ئاساییەوە كڕاون.
كۆتا ژمارەی پێوانەیی كە بۆ کارەكانی ئەو شێوەكارە تۆماركرابێت، تابلۆی پیاوێك بوو بەبێ جلوبەرگ و دوو كەسیش لە پشتییەوە راوەستاون، لە پاریس بە نرخی 24.3 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
مایكڵ ئەنجیلۆ كە لەنێوان ساڵانی 1475 بۆ 1564 ژیاوە و وێنەکێش، پەیکەرەساز، تەلارساز، شاعیر و ئەندازیاری ئیتاڵیایی لە سەردەمی رێنێسانس بوو. ئەو هاوسەردەمی لێوناردۆ داڤینشی بووە و تابلۆكانی “خێزانی پیرۆز، ناشتنی مەسیح، رۆژی قیامەت، دروستكردنی ئادەم و چەندانی دی”، لە شاكارە مەزنەكانی ئەون.