وەڵامی نیگەرانییەکانی بازرگانانی دایەوە
بازرگانی عێراق رەتیدەکاتەوە نرخ هیچ كاڵایەک گران بووبێت و هاورده‌كردنیش به‌رده‌وامه
964+
فەرهاد حەسەن
وه‌زاره‌تی بازرگانی دەڵێت، هیچ گرانكردنێكی نرخ بۆ کاڵاکان لە وڵاتەکەیدا نییه و كاڵاکانیش به‌رده‌ستن و هاورده‌كردنیش به‌رده‌وامه.
ئه‌سیر غرێری وه‌زیری بازرگانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، هیچ به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی نرخ له‌بازاڕه‌كاندا له‌ئارادا نیه و ده‌شڵێت، وه‌زاره‌تی بازرگانی ڕێگه به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ نادات، هه‌مو جۆره كاڵایه‌كیش به‌رده‌سته و هاورده‌كردن به‌رده‌وامه.
وتیشی “وه‌زاره‌تی بازرگانی و ناوه‌نده حكومییه‌كان، به هاوكاری له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بونه‌ته ناوه‌ندێك بۆ هاوسه‌نگی یان ناوه‌ندێك رێگریكردن له هه‌ر قۆستنه‌وه‌ی نرخه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سی بێویژدانه‌وه”.
غرێری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له رێگه‌ی چاودێریكردنی نرخه‌كانه‌وه، هیچ زیادبونێكیان تێدا نییه، هه‌مو جۆره كاڵایه‌كیش به‌رده‌سته و هاورده‌كردن به‌رده‌وامه، باجه‌كه ساده‌یه، ته‌نانه‌ت ره‌مزییه و هیچ زیادبونێك له نرخه‌كاندا نییه.
ئەم لێدوانەی وەزیر له كاتێكدایه بازرگانان و كاسبكاران نیگه‌رانیان له زیادكردنی باج له‌سنوره‌كان ده‌ربڕیوه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، به‌جێبه‌جێكردنی سیستمه نوێیه‌كه‌ی گومرگی، نرخ له بازاڕه‌كان گران ده‌بێت و تاكه زه‌ره‌رمه‌ندیش هاوڵاتیانن.