1848 تۆمه‌تبارى كه‌یسى توندوتیژى له‌ هه‌رێم ده‌ستگیر نه‌كراون

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ساڵى پاره‌وه‌ تا ئێستا نزیكه‌ى دوو هه‌زار كه‌س له‌وانه‌ى تۆمه‌تبارى كه‌یسه‌كانى توندوتیژیى خێزانین و فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیشان بۆ ده‌رچووه‌، ده‌ستگیر نه‌كراون.

بە پێی ئامارێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ئافره‌تان و خێزانی ، لە ساڵی 2022 له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان، چوار هه‌زارو 437 كه‌س فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌، به‌ڵام له‌و ژماره‌یه‌ سێ هه‌زار و 561 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌، كه‌ سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمه‌، ئه‌وه‌ى روونكردووەته‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ مامەڵەی نادروست و نامرۆیی و نایاساییان گرتووەتەبەر.

هه‌ر به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌، لە هه‌ولێر، 572 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن هەبووە، کە 456 تۆمه‌تباریان دەستگیرکراون. لە دهۆك هه‌زار و 699 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن هەبووە، کە 61 کەس دەستگیركراون. لە سلێمانییش هه‌زار و 81 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن هەبووە، کە هه‌زار و 23 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.

له‌ ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیاندا 666 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن هەبووە، کە 634 تۆمەتباریان دەستگیرکراون، لە ئیداره‌ى راپه‌ڕین 379 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن هەبووە، کە 350 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیرکراون و لە سۆرانیش 40 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن هەبووە، کە 37 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركراون.

به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ كۆى هه‌زارو 437 تۆمه‌تبار، تا ئێستا هه‌زار و 848 یان له‌ هه‌رێم ده‌ستگیر نه‌كراون.