نازێ عەزیزی لە ماڵی خۆتەوە

ترسام لە بازاڕی هونەری کوردستان؛ نەیاندەزانی دیلان هی منە

964+

ژووری هەواڵ

گۆرانی دیلان یەکێکە لە گۆرانییە بەناوبانگەکان و بەتایبەت لەم ماوەیە کە بارودۆخی رۆژئاوا لە مەترسیدا بوو زیاتر چووە ناو خەڵکەوە وەک بەرهەمێکی نەتەوەیی، نازێ کە خاوەنی گۆرانییەکەیە دەڵێت سەرەتا نەیاندەزانی ئەوە گۆرانی منە.

نازێ عەزیزی کچە هونەرمەندی کورد لە بەرنامەی ئەمجارەی ماڵی خۆت لەگەڵ هەڵدێر دنیایەک باسوخواس و قسەی هونەری دەگیرێتەوە.

ئەو دەڵێت، هەرچەندە ماوەیەکی زۆرە بێدەنگە بەڵام زیاتر لە هەشت بەرهەمی ئامادەیە و بەم زوانە بڵاویان دەکاتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، دڵی شکاوە پێشتر و زۆر قسەی لەبارەوە کراوە بەڵام ئەم دوای ماوەیەکی زۆر هەمووی لە بیر کردووە و بەو کۆمێنت و قسە باشانەش لەسەری کراوە دڵخۆش بووە و ئەوەی بە سەرکەوتن زانیووە.

ئامانجی یاخی میوانی ماڵی خۆتە

ئامانجی یاخی میوانی ماڵی خۆتە