به‌شێكی زۆرى خه‌ڵكى كۆیه بێ ئاوى خواردنه‌وه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى ئه‌و بارانه زۆره‌ى له رۆژی چوارشەممەوە به‌شێكی زۆرى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستانى گرتووەته‌وه، پڕۆژه‌ى ئاوى كۆیه وه‌ستاوه و به‌شێكى قه‌زاى كۆیه و نۆ گوندى ئه‌و سنوورەی بێ ئاوى خواردنه‌وه كردووه.
ئه‌ندازیار كه‌یفی محه‌مه‌د كه‌ریم لێپرسراوى پرۆژه‌ى ئاوی تەقتەق – کۆیە، به 964ى وت، “به‌هۆى بارانبارینێكی زۆره‌وه رووباری زێی بچووك لێڵ و قوڕاو بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه به‌شێكی هاوڵاتیانى قه‌زاى كۆیه بێبه‌ش بكات له ئاوى پاك”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، پڕۆژه‌ى ئاوى پاكی ته‌قته‌ق – كۆیه له ساڵى 1980 درووستكراوه، سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه‌ى له زێی بچووكه‌وه دێت كه به ناحیه‌ى ته‌قته‌قدا تێده‌په‌ڕێت، له ئێسَتادا ئه‌و پڕۆژه‌یه رۆژانه 10 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى پاك ده‌داته كۆیه.
لێپرسراوى ئه‌و پڕۆژه‌یه ئه‌وه روونده‌كاته‌وه، كه هێزى ئه‌و قوڕاوه زۆره‌ى له زێی بچووكه‌وه به‌هۆى باران دروستبووه، له توانای فلته‌ره‌كانى پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه نین، ده‌شڵێت، “تا قوڕاوى زێی بچووك ته‌واو نه‌بێت ناتوانین كارى له‌سه‌ر بكه‌ین و چاكبكرێته‌وه”.
به‌قسه‌ى ناوبراو، 35%ی دانیشتووانى كۆیه و نۆ گوندى سنوورى ئه‌و قه‌زایه له دوێنێ چوارشەممەوە بێبه‌شن له ئاوى خواردنه‌وه.
وتیشی “به‌هۆى كۆنى ئه‌و پڕۆژه‌یه چه‌ندینجار پڕۆپۆزڵمان پێشكه‌شكردووه بۆ گۆڕینى ئامێره‌كان، به‌ڵام به‌هۆى به‌رزی و نزمی نرخی دۆلاره‌وه ئه‌و كاره راوه‌ستاوه”.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، 9.3.2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى كۆیه ئاگادارییه‌كى بۆ خه‌ڵكی سنووره‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه به وریاییه‌وه ئاوى خواردنه‌وه به‌كاربهێنن، تا ئه‌وكاته‌ى پڕۆژه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌یان چاكده‌كرێته‌وه.