گەنجەکانمان دەستپاکن

چایچییەک زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلای لای کەوتبوو، گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەکەی

964+

ئاکام غەفوور – وەرتێ

کاسبکارێکی گەنج لە زینی وەرتێ برێکی پارەی دۆزیوەتەوە و کاتێک بانگەوازی کردووە کە هی کێیە؟ دەرکەوتووە، پیاوێک لێی بەجێماوە کە سەرجەمی پارەکەی میراتی خوشکەکانی بووە.

ئەو گەنجە لە زینی وەرتێ کاری چایچێتی دەکات و دەستپاک و خاوەن متمانەیە، بە 964ی وت، گەرچی خۆم پێویستم بوو، بەڵام زاتی ئەوەم نەکرد ئەو بابەتە بێدەنگ بمێنێتەوە.

گەنجەکە ناوی ئەندام عەلییە، خەڵک لە زینی وەرتێ دێن و دەچن و لەلای ئەو چا دەخۆنەوە، ناوچەکە ئێستا کەشێکی زستانەی هەیە و کامێرا و شوێنی وای تێدا نییە، ئاسان کەرەستە یان پارەت لێ بزربوو بتوانی بیدۆزیتەوە.

ئەو بڕرە پارەیە زیاتر لە دوو دەفتەر بووە، وەک باسی دەکات کابرای خاوەن پارە، وتوویەتی زەوییان فرۆشتووە ئەوەی لێی کەوتووە پارەی میراتی خوشکەکانی بووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بەستەڵەکە؛ خۆتان لە رێگاى زینى وەرتێ مەدەن

بەستەڵەکە؛ خۆتان لە رێگاى زینى وەرتێ مەدەن