زێڕنگەرێکی بەئەزموون بۆ 964:

“قەیرانی دارایی و گرانبوونی زێڕ رێژەی زەواجی کەم کردووەتەوە”

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

بێ بازاڕی و قەیرانی دارایی و لەگەڵ ئەوەشدا، گرانبوونی زێڕ وایکردووە گەنجان بیر لە زەواج نەکەنەوە و بەروارد بە پار رێژەکە نیواونیو کەمبووەتەوە، ئەمە قسەی زێڕنگەرێکی بەئەزموونی شاری سلێمانییە.

محەمە حسێن بە 964ـی وت، “ئیستا 19 مسقاڵ زێر نزیکەی 140 وەرەقە دەرئەچێ، بەڵام  پار ئەم کاتە، بایی 65 تا 70 وەرەقە بوو، هەربۆیە رێژەی کڕیارەکانمان و ئەو کوڕ و کچە گەنجانەی دێن بۆ لامان، 50 بۆ 60٪ کەمبووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرن ئەوانەی کە لە ئێستادا خۆیان لەسەر یەک ئەڵقە و ئەنگوستیلە مارە دەکەن، جگە لەوەش خەڵک هەبووە، گوارەی گوێچکەی منداڵەکەی داکەندووە بۆ ئەوەی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان پێبکڕێ.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

زێڕ و زیو هاڕەیان کرد؛ هەر مسقاڵێک زیاتر لە 110 هەزاری لێ...

زێڕ و زیو هاڕەیان کرد؛ هەر مسقاڵێک زیاتر لە 110 هەزاری لێبووەوە