دانیشتووانی گوێژە سیتی کێشەیان زۆرە و گردبوونەوە
دوو منداڵیان لە مەسعەدەکە دەرهێنا و ژیانیان لە مەترسیدا بوو
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ هەینی 6.2.2026 دانیشتووانی گۆیژە سیتی لە سلێمانی، گردبوونەوە و بێزاریی خۆیان لە کێشەکانی ناو سیتییەکە و کەموڕییەکان دەربڕی، هاوڵاتییەکی دانیشتووی ئەوێش ئاشکرای کرد، دوو منداڵ لە مەسعەدی یەکێک لە شوقەکان گیریان خواردبوو، بەرگریی شارستانی رزگاری کردوون.
هاوراز بورهان یەکێکە لە دانیشتووانی سیتییەکە و بە وردی باسی لە کەموکوڕییەکانی سیتییەکەی بۆ 964 کرد، وتیشی، ئەو کێشانە هی ئێستا نین و هی دە ساڵ لەمەوبەرە.
ئەو باسی ئەوەی کرد، کارەبا و ئاویان نییە، جگە لەوە بێ خزمەتگوزاییە، ئەمەش وایکردووە ژیانیان سەخت بێ و نرخی شوقەکانیش زۆر دابەزێت.
هەروەها ئاشکرای کرد ئەمڕۆ بەهۆی پچڕانی کارەبا دوو منداڵ لە مەسعەدی شوقەکاندا گیریان خوارد و تیمی بەرگریی شارستانی هاتوون رزگاریان کردوون.
بەناز ئەحمەد دانیشتوویەکی دیکەی شوقەکانی گۆیژە سیتییە و ئەویش باسی کۆمەڵێک کێشەی کرد و ئەوەشی خستەڕوو، کە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئیدارەی سیتییەکە کردووە و ئەوانیش دەڵێن کەموکوڕی و کێشە هەیە، بەڵام چارەی ناکەن.
ئاشکرای کرد کە هێشتا شوقەکانیان بەناو نەکراوە و تاپۆ نییە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا