یەکێکیان جانتای لە ژنان رفاندووە و ئەوەی تریان مۆبایلی لە شوێنە گشتییەکان دزیوە
ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتباری “دزی” دەستگیر کرد
964+
ژێوار خدر
جانتاڕفێنێک کە بە ماتۆڕسکیل لە ناو شەقامەکانی هەولێردا خەریکی دزی بوو، لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکە کە مۆبایل و پارەی لە شوێنە گشتییەکان بردووە، لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، یەکێکیان لە چەندین شوێنکاری جیاوازی ناو شاری هەولێر، هەڵساوە بە دزینی پارە و ئامێری مۆبایلی هاوڵاتیان.
هەرچی تۆمەتباری دووەمە ،بە بەکارهێنانی ماتۆڕسکیل لە ناو شەقامەکاندا چاودێری ژنانی کردووە و جانتای شانی لێ رفاندوون.
دەشڵێت، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبارەکە رێکخراوە و ئاڕاستەی دادگا کراوە بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی.