"دەستگیرمان کردووە"
ئاسایشی هەولێر ڤیدیۆی تۆمه‌تبارێكی بڵاوکردەوە 400 هه‌زار دۆلاری له ماڵی هاوڵاتیه‌ك دزیبوو
فەرهاد حەسەن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، گرته‌ی ڤیدیۆیی دزینی 400 هه‌زار دۆلاری له ماڵی هاوڵاتیه‌ك له قه‌زای خه‌بات بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراوه.
ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی لەگەڵ ڤیدیۆکە بڵاوكردووەته‌وه و دەڵێت، به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تبار (ش، ص، ع)یان ده‌ستگیركردووە، كه هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانی تاوانێكی دزیكردن له ماڵی هاوڵاتیه‌ك له قه‌زای خه‌بات و بڕێكی زۆر پاره كه به نزیكه‌ی 400 هه‌زار دۆلار ده‌بێت له‌گه‌ڵ 27 مسقاڵ زێڕ و سێ ئامێری مۆبایلی دزیووه.
ئاماژه بهوەكراوه، به‌ر له ده‌ستگیركردنی به‌و پاره دزراوه، هه‌ڵساوه به كڕینی ئۆتۆمبێل و سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه، تاوه‌كو خۆی له پێش چاوی تیمه‌كانی ئاسایش بزربكات، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاراسته‌ی دادگا كراوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.