ترەمپ بۆ خامنەیی: دەبێت نیگەران بێت
"دەست بە بەرنامەی ئەتۆمی بکەنەوە لێیان دەدەین"
ترەمپ: دەبێت رێبەری ئێران زۆر نیگەران بێت
964+
شۆڕش قادری
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، “دەبێت عەلی خامنەیی رێبەری ئێران زۆر نیگەران بێت و ئەگەر دەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەیان بکەنەوە، دووبارە هێرشیان دەکەینەوە سەر”.
دۆناڵد ترەمپ ئەم قسانەی لە بەرنامەیەکی کەناڵی MBC ـیدا وتووە و دەڵێت، “هێرشمان کردە سەر ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەمان بۆ ماوەی مانگێک راگرت کە مەترسی بوو بۆ سەر هەموو وڵاتانی ناوچەکە، ئەگەر دووبارە دەست بەپیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامە ئەتۆمییەکەیان بکەنەوە، ئەوا خراپ دەبێت بۆیان و ناچار دەبین جارێکی تر هێرش بکەینەوە سەر ئێران”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمشەو ئاژانسی هەواڵی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵوەشێنرانەوە چونکە ئێران لە لێکتێگەیشتنەکان پاشەکشەی کردووە.