گەرمیان
خاوەن پێداویستی تایبەتە و بە تابلۆی هونەری پاڵپشتی رۆژئاوایە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
مامۆستایەکی ھونەر کە خاوەن پێداویستی تایبەتە، تابلۆی کەزییەکی کێشاوە بۆ پاڵپشتی کوردانی رۆژئاوا و دەڵێت، “قەدی دارەکە کەزییە و لق و پۆیەکانیشی وەک دەنگدانەوەی شەھیدکردنی دەنیزە”.
ئەفراح ئیبراھیم، شێوەکارە بە 964ى وت، “تابلۆکەم دەلالەت لە کەزی ئەو کچە شەڕڤانەی رۆژئاوا دەکات، ئەوان کەزییەکیان بڕی، ئێمە ھەزارانمان دروستکردووە و ئەمڕۆ بە تابلۆی ھونەری پاڵپشت و پشتیوانیمان بۆ رۆژئاوا دەربڕی”.
“تابلۆکەم دارێکە، بە پەت و نقێمی بریسکەدار دروستم کردووە، قەدی دارەکە کەزییە و لق و پۆیەکانیشی وەک دەنگدانەوەی شەھیدکردنی دەنیزە و دەبریسکێتەوە”، ئەفراح ئیبراھیم وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی دەوامکردنەوە زۆر سەرقاڵ بووم، نەمتوانی تابلۆ بکێشم، بەڵام وتم بۆ رۆژئاوا ھەرچیم کردبێت دەبێت تابلۆیەک بکێشم و لە رێگەی ھونەرەکەمەوە پاڵپشتیان بم.
ئەمڕۆ لە كەلار پێشانگایەكی شێوەكار لە لایەن مامۆستایانی هونەر لە پەروەردەی گەرمیان ئەنجامدرا، كە 60 تابلۆ لە لایەن 50 مامۆستا كێشراون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا