پێشانگای كەزی لە گەرمیان

كورد ئەمجارە بە ئیستعماری نوێی وت “نا”

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بۆ پاڵپشتی لە رۆژئاوای كوردستان، پەروەردەی کەلار پێشانگایەکی شێوەکاری بەناونیشانی”کەزی” بۆ مامۆستایانی ھونەر لە قوتابخانە و باخچەکان کردەوە.

50 مامۆستای ھونەر بە 60 تابلۆ بەشدارییان لە پێشانگاکە کردووە.

بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار عەدالەت لەتیف بە 964ى وت، “ئەرکی ئێمەیە وەک پەروەردە نەوەیەکی نیشتیمانپەروەر دروست بکەین، ئەم پێشانگایەش ھەر لەو چوارچێوەیە بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، پلانیان ھەیە چالاکی نەتەوایەتی زیاتر بکەین بۆ قوتابیان لە باخچەوە تا قۆناغی ئامادەیی.

مامۆستا عەدالەت دەڵێت، كورد ئەمجارە بە یەك دەنگ پاڵپشتی یەكتری كرد لە رۆژئاوا و هەموو بە ئیستعماری نوێیان وت “نا”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

جەمال غەمبار ئەمجارەیان روو لە رۆژئاوا دەکات

جەمال غەمبار ئەمجارەیان روو لە رۆژئاوا دەکات