مامەڵەكارێكی زیوو

“ئەو زەرەرانەی لە بازاڕی زیوودا باس دەكرێن ئەسڵ و ئەساسی نییە”

964+

دیلان محەمەدجەزا

مامەڵەكارێكی زیوو لە بازاڕی سلێمانی باس لە كڕین و فرۆشتنی زیوو دەكات و دەڵێت، خەڵك تەنیا باسی زەرەرەكانیان دەكەن، باسی قازانجەكانیان ناكەن.

دڵشاد عومەر ئەمڕۆ چوارشەممە 4.2.2026 بە 964ی راگەیاند، خەڵك هەیە زەرەری كردووە، بەڵام بەو جۆرەش نییە باس دەكرێت.

وتیشی، ئەو زەرەرانەی لە بازاڕی زیوو باس دەكرێن ئەسڵ و ئەساسی نییە، خەڵك هەیە زەرەری كردووە، بەڵام بەم شێوەیەش نییە كە باس دەكرێت.

دڵشاد عومەر دەڵێت، نرخەكان لە بۆرسەی جیهانی دیاریی دەكرێت، بە دەست خەڵكی باند و گرووپ نییە بە كەیفی خۆیان وەك لیرەی سووری یاری بە نرخی زیوو بكەن.

“بۆرسە عەقڵی تێدا نییە، ئەگەر عەقڵی تێدابووایە كەس زەرەری نەدەكرد”، ئەمەش قسەی دڵشاد عومەر.

ئەو مامەڵەكارەی زیوو پێی وایە لێدوان و قسەی هەندێك شڕۆڤەكاری ئابووری بازاڕەكەی شڵەقاندووە، كە پێیان وایە نرخی زیوو تا ماوەیەكی دیكە زۆر بەرز دەبێتەوە، بەڵام ئەمە كەس نازانێ چۆن دەبێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کیلۆیەک زیوو لە کوردستان 270 دۆلار لە بازاڕی جیهانی گران...

کیلۆیەک زیوو لە کوردستان 270 دۆلار لە بازاڕی جیهانی گرانترە