وته‌بێژى یه‌كێتى زانایان بۆ 964:
“ئه‌نجومه‌نى فه‌تواى هه‌رێم ناتوانێت فه‌توا له‌باره‌ى گرانبوونى نرخى زێر بدات”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌نجومه‌نى باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، ناتوانن له‌سه‌ر گرانبوونى نرخى زێر هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌ن، به‌ڵام رێنمایی و ئامۆژگارى ده‌ده‌نه خێزانه‌كان كه بۆ هاوسه‌رگیریی منداڵه‌كانیان له‌جیاتى زێڕ شتێكی دیكه بكه‌نه مارەیی.
دوایین نرخ ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانى هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌ك مسقال زێڕی عەیار 21 تۆمار كراوه، 875 هه‌زار دیناره و رۆژ له‌دواى رۆژیش نرخه‌كه‌ى له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
د. عه‌بدوڵا شێركاوه‌یی، وته‌بێژى یه‌كێتی زانایانى ئایینى ئیسلام له‌هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌نجومه‌نى فه‌توا به‌شێكی یه‌كێتییه‌كه‌یانه، به 964ـى وت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌رووى شه‌رعه‌وه هیچ شتێك بۆ ماره‌یی دیاری نه‌كراوه، بۆیه كه شتێك نه‌بێت ناتوانن وه‌كو فه‌توا قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ن.
وتیشی “ئامۆژگارى و رێنماییمان بۆ هاوڵاتیان ئه‌وه‌یه كه قه‌ناعه‌ت به‌وه بهێنن كه له برى زێر، زیوو، موڵك، قورئان، یاخود هه‌ر شتێكی دیكه بكه‌نه ماره‌یی”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، خه‌ڵك هه‌بووه به‌هۆى گرانبوونى نرخى زێڕه‌وه عومره‌یه‌كی كردووه‌ته ماریی بۆ كچه‌كه، ئه‌وەش كارێكی ئاساییه.
د.عه‌بدوڵا، به‌باشی ده‌زانێت ئه‌و خێزانانه‌ى كوڕ و كچه‌كانیان هاوسه‌رگیرى ده‌كه‌ن، پێویسته دۆخى ئه‌مڕۆى بازاڕ له‌به‌رچاو بگرن و تاوه‌كو ئه‌م دۆخه تێده‌په‌ڕێت جێگره‌وه‌ى زێڕ بۆ ماره‌یی دابنێن.
بە پێی ئەو نرخانەی كە ئەمڕۆ شەممە 18.10.2025 سەندیكای زێڕەنگەرەكانی هەولێر بڵاویانكردەوە، یەک ئۆنسی زێڕ نرخه‌كه‌ى به چوار هەزار و 252 دۆلار بوو، كە دۆلار بە 141,300 حیساب کراوە.
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 = 916,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 = 875,000
مسقاڵێک زێڕعەیار 18=750,000