شاندێكی بازرگانیی ئەڵمانیا گەیشتنە هەولێر
"فراوانكردنی پەیوەندییەكان"
شاندێكی بازرگانان و كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا لە هەولێرن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
شاندێکی فراوانی وەزارەتی بازرگانی ئەڵمانیا و نوێنەری چەندین کۆمپانیای ئەڵمانیا گەیشتنە هەرێمی کوردستان.
فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، شەوی رابردوو لە چوارچێوەی هەوڵەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانیبەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و کۆمپانیا ئەڵمانییەکان، شاندێکی فراوانی وەزارەتی بازرگانی ئەڵمانی و نوێنەری چەندین کۆمپانیای ئەڵمانیا گەیشتنە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن راوێژکار و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرەکان و کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا و شاندێکی کونسوڵگەری پێشوازییان لێکرا.
بەپێی سەرچاوەكە، شاندی بازرگانیی ئەڵمانیا چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا و بازرگانان دەبێت.
“هاتنی ئەم شاندە بازرگانییە ئەڵمانییە، هەنگاوێکی دیکەیە بۆ فراوانکردنی پەیوەندی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە”، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان وادەڵێت.