"قەزای خاڵس"

ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەناو مەفرەزەیەکی هاتوچۆدا و کارمەندێک گیانی لەدەست دا

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەسەر رێگای گشتیی کەرکوک  – بەغدا لە سنووری قەزای خاڵس، ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و خۆی کرد بە ناو مەفرەزەیەکی پۆلیسی هاتوچۆدا، لە رووداوەکەدا کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا و پێنجی کەسی دیکە بریندار بوون.

محەمەد عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی گشتیی دیالە بە 964ـی وت،” ئۆتۆمبێلێک بە تیژڕەوییەوە هاتووە، کاتێک گەیشتووەتە سنووری قەزاکە، کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە خۆی کردووە بە ناو مەفرەزەیەکی کاتیی پۆلیسی هاتوچۆ، کە لەسەر رێگاکە وەستاون، بەهۆی سەختیی رووداوەکەوە ئاگر کەوتووەتەوە، بەهۆیەوە کارمەندێکی هاتوچۆ کە ماوەیەکی کەمە بە گرێبەست دامەزراوە، بەهۆی سووتانەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا”.

وتیشی، دوو کارمەندی دیکەی هاتوچۆ بریندار بوون و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دوو سەرنشینیشی بە سەختی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، لێکوڵینەوەشیان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بە رووداوی هاتوچۆ سێ هاوڵاتی بریندار بوون

بە رووداوی هاتوچۆ سێ هاوڵاتی بریندار بوون