دیمەنی رووداوی هاتوچۆکەی کەلار.وێنە.هاتوچۆی گەرمیان
لە کەلار
بە رووداوی هاتوچۆ سێ هاوڵاتی بریندار بوون
توانا نەقی
بەم درەنگانی شەوە لەناو شاری کەلار لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەنزیک کتێبخانەی گشتی سێ کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە ترافیک لایتی کتێبخانەی گشتی لەناو شاری کەلار بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئاڵتیما و BYD سێ کەس برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکان هەر دوو شۆفێرەکە و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلی جۆری BYDـەکە بوون، لەدایک بووی ساڵی 1985 و 2007 و 1985 بوون.
ئێستا بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە بۆ دڵنیابوون لە هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.