هەواڵەكان
یارییەکانی چاڤیلاند دەفرۆشرێن و لە كەركوكیش تەكسییەک بە زەبری چەک لە خاوەنەكەی سەنرا
+964
ژووری هەواڵ
دەستکرایەوە بە فرۆشتن لە بەشەکانی چاڤی لاند و ئەمجارە یاریشی تیادایە، بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی، بە فەرمی زیادکردنی ئاشکرای بۆ فرۆشتنی 13 موڵکى دیکەى پڕۆژەی گەشتیاریی “چاڤی لاند” راگەیاند، ئەوەش بۆ دانەوەی قەرزێکی وەزارەتی کارەبای هەرێم کە لەسەر پڕۆژەکەیە،بەپێی ئاگادارییەکی جێبەجێکردنی داد، کۆی گشتیی پارەی خەمڵێنراوی ئەو موڵکانەی دەفرۆشرێن دەکاتە 81 ملیار و 436 ملیۆن و 287 هەزار و 500 دینار، فرۆشتنەکە لەبەرامبەر قەرزێکی وەزارەتی کارەبایە لەسەر کۆمپانیای چاڤی، کە بڕەکەی 3 ملیار و 580 ملیۆن و 710 هەزار دینارە.
بۆ دانەوەى قەرزەکانى کارەبا: 13 موڵکى دیکەى چاڤى لاند دەفرۆشرێن
لە کەرکوک باندێک بە سیناریۆی “نەخۆش”، تەکسییەک دەڕفێنن و خاوەنەکەشى لە دەمی مەرگ دەگەڕێتەوە.
بە زەبرى دەمانچە و حەربە تاکسییەکەیان لێ سەندە
بەزمی بەرز و نزمی نرخی زیو بە جارێک مامەڵەکارانی خرۆشاندووە و بەدەیان کەس کۆدەبنەوە هەر بەبۆنەی ئەوەوە لە ئەمڕۆوە کۆبوونەوەی ئەو مامەڵەکارانە لەبەردەم بازاڕی کۆنی دراو لە سلێمانی قەدەغەکرا.
کۆبوونەوە لە بەردەم بازاری کۆنی دۆلارەکە قەدەغە کرا
مانگێک و سێ رۆژ لە ساڵى نوێ تێپەڕیوە، بەڵام دەنگ و باسى موچە لە گۆڕێ نییە، لە کاتێکدا فەرمانبەرانى عێراق شەش رۆژ لەمەوبەر، دەستیان بە وەرگرتنى موچەی مانگی یەک کردووە، وەزارەتى دارایى هەرێمیش بێدەنگى هەڵبژاردووە.