سلێمانی

کۆبوونەوە لە بەردەم بازاری کۆنی دۆلارەکە قەدەغە کرا

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەزمی بەرز و نزمی نرخی زیو بە جارێک مامەڵەکارانی خرۆشاندووە و بەدەیان کەس کۆدەبنەوە هەر بەبۆنەی ئەوەوە لە ئەمڕۆوە کۆبوونەوەی ئەو مامەڵەکارانە لەبەردەم بازاڕی کۆنی دراو لە سلێمانی قەدەغەکرا.

هێزە ئەمنییەکان رۆیشتنە شوێنەکە بە شریتی زەرد کۆبوونەوەیان لەسەر شەقامەکە قەدەغەکرد و کەس بۆی نییە لەو بەردەمەدا قەرەباڵغی دروست بکات.

پەیامنێری 964 لەبەردەم بازاڕی دۆلارەکەوە رایگەیاند ئەو قەرەباڵغییە ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ بازاڕ و شەقامەکان دروست کردووە و هەر لەبەر ئەوە قەدەغەکراوە.

ئەو خەڵکەشی مامەلە بە زیوەوە دەکەن لە ئەمڕۆوە دەبرێنە ژێرزەمینی بازاڕی نوێی دراو لە سلێمانی و ئیتر رۆژانە لەوێ دەتوانن بە دڵی خۆیان مامەڵە بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دۆلار یاری بە بازاڕی دراوی كوردستان دەكات و ناسەقامگیر...

دۆلار یاری بە بازاڕی دراوی كوردستان دەكات و ناسەقامگیری بەرپا كردووە