ئەم هەفتەیە بەتەمای خۆرەتاو مەبن

بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

964+

شۆڕش قادری

ئەم هەفتەیە بەتەمای خۆرەتاو مەبن، بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت، بەڵام وشکەسەرماکە نەما و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 1.2.2026 ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانی پچڕ پچڕ لە سەر ناوچە جیاجیاکان، لە لوتکەی شاخە بەرزەکانیش بەفرێکی کەم دەبارێت.

پلەی گەرماش یەک بۆ سێ پلە بەرزتردەبێتەوە.

بۆ سبەی دووشەممەش، لە کاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەم لەسەر ناوچە شاخاویەکان، لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە باران لە سەر هەندێ ناوچەی جیا جیا دوبارە دەست پێدەکاتەوە، لەگەڵ بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، لە سەنتەری پارێزگاکانیش نمە بارانێکی کەمی دەبێت لە هەندێک کاتدا و پلەی گەرماش زیاتر بەرزدەبێتەوە.

هەر بەپێی پێشبینییەکان، رۆژی سێشەممە بارانبارین لە ناوچەکانی کوردستان زیاتر دەبێت و رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەش ئاسمان نیمچەهەور دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 13 پلەی سیلیزی

پیرمام: 10 پلەی سیلیزی

سۆران: 7 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی

دهۆک: 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 11 پلەی سیلیزی

بەفر و باران هەر ئەمڕۆی ماوە

بەفر و باران هەر ئەمڕۆی ماوە

شارەزایەکی کەشناسی: پێنجوێن 16 پلە دەچێتە ژێرسفرەوە

شارەزایەکی کەشناسی: پێنجوێن 16 پلە دەچێتە ژێرسفرەوە