بازاڕ داخراوە

13 رۆژە گەمارۆى سەر کۆبانێ بەردەوامى هەیە

964+

وریا فەتاح

بۆ رۆژی 13یەم، گەمارۆی سەر شاری کۆبانی لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، بەهۆی رێگری لە هاتنی شتومەک لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا و گروپە چەکدارەکانى نزیک لە تورکیاوە، گەورەترین بازاڕی سەوزە و میوە لە مقاتعەی فورات بەتەواوی داخرا و شارەکە لە کەلوپەلی خۆراکیی سەرەکی بێبەش بووە.

شارەکە نەک هەر لە رووی خۆراکەوە، بەڵکو لە رووی خزمەتگوزارییەکانیشەوە لە گەمارۆیەکی تونددایە، ئاو، کارەبا و هێڵەکانی ئینتەرنێت بەتەواوی بڕدراون. ئەمەش لە کاتێکدایە هەزاران ئاوارەی ناوچەکانی عەفرین، شەهبا، رەققە و تەبقا لەناو کۆبانیدان و دۆخە مرۆییەکە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

بەپێى هەواڵى میدیاکانى رۆژئاوا، بازاڕی “هاڵ” کە ناوەندی سەرەکی دابینکردنی سەوزە و میوەیە بۆ کۆبانی و گوندەکانی دەوروبەری، ئێستا چۆڵ و بێدەنگە، ئەو 50 دوکانەی لەوێن هیچ جۆرە سەوزەیەکیان تێدا نەماوە، چونکە رێگاکانی منبج و حەلەب کە پێشتر سەرچاوەی دابینکردنی خۆراک بوون، داخراون.

دانیشتویەکى کۆبانێ وتویەتى،”زیاتر لە 10 رۆژە بازاڕەکەمان داخراوە، هیچ شتێک نایەتە ناو شارەکە، خەڵک لە دۆخێکی زۆر خراپدایە، نە ئاو هەیە، نە کارەبا و نە خۆراک. ئەگەر بە زوویی رێگاکان نەکرێنەوە، کارەساتی گەورە روودەدات.”

دانیشتووانی کۆبانی و بازرگانانی شارەکە داوا لە رێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان دەکەن دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ شکاندنی گەمارۆکە و رێگەدان بە هاتنی پێداویستییە سەرەکییەکان، پێش ئەوەی دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت.

کۆبانێ لە دۆخێکی خراپدایە و

کۆبانێ لە دۆخێکی خراپدایە و "قوتابییەکەی کەرکوک جێی شانازییە"