بەشێک لە بریندارەکان برینیان سەختە و رەوانەی هەولێر دەکرێن
سێ رووداوی دڵتەزێن لە سۆران؛ دوو گیانلەدەستدان و 10 بریندار هەیە
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
ئێوارەی ئەمڕۆ سێ رووداوی دڵتەزێن لە سۆران روویاندا، لە یەکێک لە رووداوەکاندا هاوڵاتییەک سەری بەر ئاسانسۆرێک کەوت و گیانی لەدەستدا، لە دوو رووداوی هاتوچۆشدا ژنێک گیانی لەدەستدا و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.
پەیامنێری 964 چووەتە بەردەم نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران و دەڵێت، قەرەباڵغییەکی زۆر لە بەردەم نەخۆشخانەکە هەیە، بەشێک لە بریندارەکان برینیان سەختە و رەوانەی شاری هەولێر دەکرێن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری