دیمەنی بەشێک لەو رووداوانەی لە دوێنێوە لە سۆران روویداوە.وێنە هاتوچۆی سۆران
کەسێک گیانی لەدەستداوە و 6 کەسیش بریندارن
لە ماوەی 21 کاتژمێر 5 رووداوی هاتوجۆ لە سۆران روویداوە
964+
توانا نەقی
هێشتا رۆژێکی تەواو تێنەپڕیوە رووداوەکانی هاتوچۆ لە سۆران و دەورووبەری هەر بەردەوامە و لە دوێنێوە رۆژی نەهات بووە بۆ شۆفێران بە پێکدادان و وەرگەڕان گیان لەدەستدان و بریندای لێکەوتووەتەوە.
بە پێی ئەو راگەینداروانەی کە لە بەیجی هاتوجۆی سۆران بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی 21 کاتژمێری رابردوو بە رووداوی جۆراوی جۆری هاتوچۆ یەک کەس گیانی کەدەستداوە و شەش کەسی دیکە بریندارن.
هاتوچۆی سۆران نوێترین روواوی ئەم بەیانییە بڵاوکردەوە کە تیایدا بەهۆی پێکدادانی نیسان پاترۆڵێک و تەکسیەک سێ کەس بریندار بوون.
رووداوەکە لەسەر رێگای هامڵتۆن نزیک بازگەی ناوپردان روویداوە و سێ کەس بریندار بوون.