"ناموسمان یەکە"
بەسەدان خۆپیشاندەر لەبەردەم قەڵای هەولێر گردبووەنەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئەمڕۆ هەینى کوردانە لە هەولێر و چەند شارێکی دیکەی کوردستان بۆ پشتیوانی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت و بەسەدان کەس چوونەوە بەردەم قەڵای پایتەخت.
کامەران کاکەخان یەکێک لە خۆپیشاندەران بە هەڵوێستێکی زۆر کوردانەوە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “نامۆسمان لەگەڵ خوشک و براکانمان لە رۆژئاوای کوردستان یەکە و دەبێ بەهەموو شێوەیەک پارێزگاری لێ بکەیەن”.
داوایشی لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا کرد، دوای رێکەوتنیان لەگەڵ هەسەدە دیل و دەستگیراوەکان ئازاد بکات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری