" هیوادارم فراوانتر بکرێت"

مەسرور بارزانى: پێشوازى لە رێککەوتنى هەسەدە و دیمەشق دەکەین

964+

وریا فەتاح

بەبۆنەى رێککەوتنى هەسەدە و دیمەشق، سەرۆکى حکومەتى هەرێم پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: هیوادارین ببێتە مایەی ئاشتی و ئازادی زیاتر و سەقامگیری و پێشکەوتن بو هەموو سووریا و بە تایبەتی ناوچە کوردییەکان.

لە پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانى رایگەیاندووە: پێشوازی لە رێککەوتنی حکومەتی سووریا و هەسەدە دەکەین و هیوادارین ئەم رێککەوتنە، فراوانتر بکرێت و ببێتە مایەی ئاشتی و ئازادی زیاتر و سەقامگیری و پێشکەوتن بو هەموو سووریا و بە تایبەتی ناوچە کوردییەکان و ببێتە سەرەتایەک بۆ دابینکردنی مافە رەواکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریا و رێگە خۆش بکات بۆ گەڕانەوەی سەربەرزانەی ئاوارەکان بۆ مال و زێد و ناوچەکانی خۆیان.

وتوشیەتى،” پشتیوانی گەلی کوردستان لە هەموو جیهان و بە تایبەتی روڵی جەنابی سەرۆک بارزانی لە کۆتاییهێنان بە گرژیەکان و گرتنەبەری رێگەی دایەلۆگ بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان، جێگەی شانازییە”.

هەر لە پەیامەکەیدا، سەرۆکى حکومەتى هەرێم، پێزانینى خۆى دەردەبڕێت بۆ رۆڵى سەرۆک و حکومەت و نوێنەر و کونگرێسی ئەمەریکا و وڵاتانی دۆست لە کوتاییهێنان بە گرژیەکان و پشتیوانیکردنی مافە رەواکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریا و سەقامگیریی لە ناوچەکە.

فەرمی؛ دەقی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە

فەرمی؛ دەقی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە

نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق ...

نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق دەکات: هەنگاوێکی دروستە