446 دۆلارى لێبووەتەوە

زێڕ و زیو خزان؛ بەخێرایى دابەزىن

964+
وریا فەتاح

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بازاڕی کانزا بەنرخەکان لە جیهاندا رووبەڕووی پاشەکشەیەکی توند بوونەوە و نرخی زێڕ و زیو بە رێژەی زیاتر لە 5% دابەزین، ئەمەش دوای ناجێگیرییەکی زۆر لە بۆرسە جیهانییەکاندا.

بەپێى داتاکانى بازاڕى زێڕ لە جیهاندا، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ڕێژەی زیاتر لە 5% دابەزیوە و گەیشتووەتە 5,109.62 دۆلار.

بەیانى ئەمڕۆ، نرخى هەر ئۆنسەیەک زێڕ، بە 5555 دۆلار مامەڵەکردنى دەستى پێکرد، بەمەش لە بەیانییەوە یەک ئۆنسەى زێر، 446 دۆلارى لێى بووەتەوە.

نرخى یەک ئۆنسە زێڕ
کاتژمێر 8ـى بەیانى: 5555 دۆلار
کاتژمێر 8ـى شەو: 5109 دۆلار

رێژەى دابەزین: 446 دۆلار

بەم پێیە بێت، ئەگەر کەسێک بەیانى ئەمڕۆ یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 21 بە 1 ملیۆن و 185000 دینار کڕیبێت، ئێستا نزیکەى 100 هەزار دینار لەزەرەردایە.

دابەزینەکە تەنیا زێڕی نەگرتووەتەوە، بەڵکو نرخی زیویش بە هەمان شێوە شکاوە و هەر ئۆنسەیەک گەیشتووەتە 109.71 دۆلار.

زێڕ نرخێكی مێژوویی تۆمار كرد و هێشتاش ناوەستێت

زێڕ نرخێكی مێژوویی تۆمار كرد و هێشتاش ناوەستێت