بە کەفالەت
مەلا هەڵۆ ئازاد کرا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دوای پێنج رۆژ لە دەستگیرکردنی ئەمڕۆ مەلا هەڵۆ بە کەفالەت ئازادکرا.
عەبدولسەلام ماوەتی، پارێزەری مەلا هەڵۆ بە 964ـی وت، ئێمە سەبارەت بە کەیسی مامۆستا هەڵۆ داوامان لە دادوەری داوای لێکۆڵینەوە کرد، کە بە مادەی 240 راگیرابوو، دادوەر پێشتر بڕیاریدا بوو تا ئەمڕۆ پێنجشەممە رابگیرێت و ئەمڕۆ بەکەفالەت ئازاد کرا.
مەڵا هەڵۆ لە 24.1.2026 لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتییەک و بەناوی “تەشهیرکردن بە پیرۆزییەکان”ەوە، برایە ئاسایش و دەستگیرکرا.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر