روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ:

لە گوندێکی حەسەکە سوپای سوریا ئاگربەستی پێشێلکرد و نزیکەی 10 کوژراو و برینداری بەجێهێشت

964+

فەرهاد حەسەن

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا لە گوندێکی سەر بە شاری حەسەکە ئاگربەستیان پێشێلکرد و پەلاماری پێگەکانی (یەپەگە)یان دا، بەڵام بەهۆی بەرپەرچدانەوەیان نزیکەی 10 کوژراو و برینداری حکومەت بەجێمان.

دەلێت “لە پێشێلکارییەکی نوێی ئاگربەستدا، هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا بە بەکارهێنانی پێنج زرێپۆش، هێرشیان کردە سەر ئەو پێگانەی کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ناوچەی جەبەل عەبدولعەزیز لە لادێکانی رۆژئاوای حەسەکە بەدەستیان هێنابوو”.

بە گوێرەی زانیارییەکانی روانگە، (یەپەگە) هێرشەکەی بەرپەرچداوەتەوە و چوار ئۆتۆمبێلیان تێکشکاندووە و چەکدارانی ناوەوەش کوژراون، دەشڵێت تەرمی دوو کوژراو و حەوت برینداری پشتڕاستکراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلی دیکە حکومەت هەوڵی هێنان و وەرگرتنەوەی تەرمەکان دابوو بەڵام بەهۆی کۆنترۆڵکردنی شوێنەکە لەلایان (یەپەگە)وە هەوڵەکەیان شکستی هێناوە.

روانگەی سوری: پێدەچێت بۆردومانکردنی خێزانەکەی کۆبانی ...

روانگەی سوری: پێدەچێت بۆردومانکردنی خێزانەکەی کۆبانی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی ئەنجامدرا بێت

روانگەی سوری: 18 کوژراو هەیە و 26 پێگەی گروپە چەکدارەکان ...

روانگەی سوری: 18 کوژراو هەیە و 26 پێگەی گروپە چەکدارەکان بۆردوومان کراون