سەرۆک کۆمار هەڵنەبژێردرا
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دواخست
964+
فەرهاد حەسەن
ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ سێشەممە، بڕیاری دواخستنی ئەنجامدانی دانیشتنەکەی دا کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگهیندراوێكدا رایگەیاند ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا بە دواخستنی ئەنجامدانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
دەڵێت “سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، داواکارییەکی لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێگەیشتووە بۆ دواخستنی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ، داوای دواخستنەکەش بە ئامانجی پێدانی کاتی زیاترە بۆ لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی نێوان هەردوو حزبەکە.”
"رۆژی سێشەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەدەچێت"
نەوزاد هادى کشایەوە؛ لە کاندیدبوون بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار