"ئەگەر پێویست بوو"

بانکی خوێنی ھەولێر ئامادەیی نیشاندا بۆ دابینکردنی خوێن بۆ رۆژئاوای کوردستان

فەرهاد حەسەن

بانکی خوێن لە ھەولێر ئامادەیی تەواوی خۆی نیشاندا بۆ دابینکردنی خوێن بۆ رۆژئاوای کوردستان “ئەگەر پێویست بوو”، چونکە دەڵێت، ئەرک و کاری ئێمە بەخشینی ژیانە بە مرۆڤایەتی.

بەپێی راگەیەندراوێک، بانکەکە دەڵێت، دوا بەدوای روداوەکانی ئەم دوایەی رۆژئاوای کوردستان وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی و نەتەوایەتیمان، ئامادەیی خۆیان بۆ ئەم ئەرکە دەربڕیوە، بۆ دابینکردنی خوێن بۆ شارەکانی رۆژئاواوی کوردستان لە کاتی پێویست.

دابینکردنی خوێنەکە بە هەماهەنگی لەگەل دەزگا پەیوەندیدارەکان و رێکخراوە مەدەنیەکان دەبێت.