200 قورئان بەزمانی ئاماژە بەسەریاندا دابەشکرا

نابیستانی گەرمیان گرفتی قورئان خوێندنەوەیان نەما

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ دووشەممە 200 قورئان بە زمانی ئاماژە لە کەلار بەسەر نابیستان دابەشکرا، لەمەوبەدوا دەتوانن بەئاسانی قورئان بخوێننەوە.

عیزەدین حامد نوسەری کتێبی قورئان بە زمانی ئاماژە بە 964ـی وت، “جگە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، کتێبەکەمان ناردوە بۆ وڵاتانی دەرەوە و پێشوازیەکی باشی لێکراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەندەی گەڕاوین و پرسیارمان کردوە لەھیچ کوێی جیھان قورئان بە زمانی ئاماژە نەبووە، یەکەمجارە لە کوردستانەوە ئەو کتێبە چاپکراوە.

لە سنوری ئیدارەی گەرمیان نزیکەی 400 کەسی نابیست لە چاودێری کۆمەڵایەتی سنورەکە تۆمارکراون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دوو ساڵی پێچوو تا قورئانی بۆ نابیستان نووسییەوە

دوو ساڵی پێچوو تا قورئانی بۆ نابیستان نووسییەوە