هەندێک وڵاتیان شەرمەزار کرد

دەیان هەزار کورد “لەندەن”یان بۆ رۆژئاوای کوردستان خرۆشاند

964+

فەرهاد حەسەن

ئەمڕۆ بە هەزاران کورد رژانە سەر شەقامەکانی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا پشتگیریی و پشتیوانی  بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە.

خالید قادر، چالاکوانی دیاری کورد بە 964 ی وت، گەربوونەوەکەی لەندەن کە بە هەزاران کورد بەشداربوون هەم بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان بوو هەمیش بۆ رەتکردنەوەی هەڵوێستە نا مرۆییانەی بەشێک لە وڵاتان بوو کە پشتیان لە کورد کردووە.

دوێنێس سەرباز بەرزنجی، کەسایەتی ناسراوی کورد لە بەریتانیا بانگەوازێکی بە پەلە بۆ گەلی کورد لەو وڵاتە بڵاوکردووەتەوە داوای کرد کە کاتی ئەوەیە رەوەندی کوردی لە بەریتانیا یەکبگرن، چونکە بە یەکدەنگی دەتواندرێت کاریگەری لەسەر حکومەت و رای گشتی بەریتانیا دروستبکات.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، نامەیەک لەسەر بارودۆخی کورد و رۆژئاوای کوردستان راستەوخۆ دەیگەینینە نووسینگەی سەرۆک وەزیران بۆ داواکردنی پاراستنی بەپەلە، هاوکاری مرۆیی و لێپرسینەوە لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر ناوچەکە.

کەلار هاوکاری دەگەیەنێتە رۆژئاوای کوردستان

کەلار هاوکاری دەگەیەنێتە رۆژئاوای کوردستان

"وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ وتنەوەی وانەیەکی تایبەت بە پشتگیری رۆژئاوای کوردستان"

"یارمەتیدانی رۆژئاوای کوردستان وەکو نوێژکردن و رۆژووگرتن فەرزە"