ساڵح موسلیم نهێنی ناو کۆبوونەوەکەی دیمەشق ئاشکرا دەکات

“تۆم باراک داوای لێکردین شەڕی حەشدی شەعبی بکەین بەڵام رەتمان کردەوە”

964+

فەرهاد حەسەن

ساڵح موسلیم، یەکێک لە سەرکردە دیرەکانی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت لە کۆبوونەوەکەی دیمەشق کە لەگەڵ ئەحمەد شەرع رێکخرابوو، تۆم باراک نێردەی ئەمریکا پێیوتووە “لەبەرامبەر هێرشکردنە سەر حەشدی شەعبی، دەتواندرێت هێرشەکان بۆ سەر قەسەدە و کورد رابگیرێت” بەڵام ئەوان داواکەیان رەتکردەوە، ئەوەبووهێرشەکانیان دەستیپێکرد.

ساڵح موسلیم، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات – پەیەدە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیا دەڵێت “لە کۆبوونەوەکەی دیمەشق بە تۆم باراکمان وت ئێمە خەبات بۆ ئازادی دەکەین و بە کرێگیراوی کەس نین و شەڕی هیچ هێزێک ناکەین، هێرش نەکاتە سەرمان و ئەگەر هێڕشەکان رانەگیرێن بەرگری لە خۆمان دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هێرشی سەر کورد بە وردی پلانی بۆ دانرابوو، دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکەی پاریس هێرشی سەر گەڕەکە کوردییەکانی سەر شاری حەلەب دەستیپێکرد”.

“ئەوەی بەرامبەر کورد لە حەلەب و باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کرا، پلانگێری و فریودانی نێودەوڵەتی بوو” موسلیم وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی لە کۆبوونەوە و رێککەوتنەکەی پاریس ئامادەبوون دەستیان لە پلانی هێرش بۆ سەر کورد هەبوو، کە بریتی بوون لە ئیسرائیل، تورکیا، فەڕەنسا، ئینگلتەرا و ئەمریکا ئەمەش ئەوە دەردەخات پلانەکە نێودەوڵەتی بوو.

دەشڵێت، تورکیا پشتیوانی راستەوخۆی دیمەشقی کرد بۆ هێرشەکان و وڵاتانی کەنداویش لە رێگەی میدیاوە پشتگیریان لەو پیلانگێڕییە کرد، ئەو گرووپانەی دژی کورد شەڕ دەکەن، هەموو پێداویستییەکانیان لەلایەن ئەنقەرەوە دابین دەکرێن.

باسی لەوەشکردووە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا هەم هێرش دەکات، هەم زانیاریش بۆ گرووپەکان کۆدەکاتەوە، چەندین چەک و زرێپۆش لەلایەن شەڕڤانان دەستیان بەسەرداگیراوە هی تورکیان، دەشڵێت، “پلانەکە تەنیا رۆژئاوا نەبوو، بەڵکو باشووری کوردستانیش بوو، ئامانجەکە نەهێشتنی کورد بوو”.

لە بارەی پاشەکشەکردن و زیانەکانیشیان دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیانێکی قورسی سەربازیان بەرنەکەوتووە، “ئێمە کشاینەوە و بەو کشانەوەیە رێگریمان لە دروستبوونی ململانێ و شەڕی کورد و عەرەب کرد”.

لە کۆتایشدا دەڵێت، “تائێستا مەترسییەکان بەردەوامە و هیچ شتێک چارەسەر نەکراوە، دەتوانین خۆمان بپارێزین و هەرچی رووبدات بەرگری لەخۆمان دەکەین، دەبێت کورد بزانێت پلانەکە بەردەوامە و هێشتا کۆتایی نەهاتووە”.

تۆم باراک لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد کۆبوه‌ته...

تۆم باراک لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد کۆبوه‌ته‌وه

تۆم باراک: چیدی پێویستمان بە هەسەدە نییە

تۆم باراک: چیدی پێویستمان بە هەسەدە نییە

ئیدارەی ترەمپ بە وازهێنان لەو شەڕڤانانەی یارمەتیدەر ب...

ئیدارەی ترەمپ بە وازهێنان لەو شەڕڤانانەی یارمەتیدەر بوون لە تێکشکاندنی داعش تۆمەتبار دەکرێت